سەردانی شاندێکی سەندیکا بۆ دیوانی وەزارەتی تەندروستی

هەواڵ ٢٠٢٣/٠١/١٧ ٤٣٧

سەردانی شاندێکی سەندیکا بۆ دیوانی وەزارەتی تەندروستی

سەرلەبیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١/١٧ شاندێکی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان کە پێک هاتبوون لە بەڕێز(جەبارمحمد رەحیم)نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستیکوردستان بە یاوەری لەگەڵ بەرێز (د.ئاریانا) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پسپۆریە پزیشکی یەکانی کوردستان سەردانی وەزارەتیتەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن هەریەک لەبەرێز (د.سامان بەرزنجی)وەزیری تەندروستی و بەرێز (د.رەهێڵفەرەیدون) بریکاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.

ئامانج لەم سەردانە دانانی میکانیزمی بەرێوەچوونی دیداری پەرستاری بوو کەبریار وایە لەمانگی شوباتدا ئەنجام بدرێ بەهاوکاری بۆردیپەرستاری وڵاتی ئوردن.

جێی ئاماژەیە وەزارەتی تەندروستی بە پەرۆشەوە

ئامادەیی هەموو پشتیوان و هەماهەنگی سەندیکای دەربڕی لە پێناو سەرکەوتنی ئەو دیدارە.