بەرواری ٢٠٢٢/١٢/٤ تیمێک لە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی هەڵەبجە کە پێک هاتبوون لە لێپرسراوی لق(شیروان حمەصاڵح)وە جێگری لق(نێچیرڤان امین)وەکارگێڕی ڕاگەیاندن سەردانی هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە (حکیم سید نجیب) وە بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان (زانیار حمەنوری)وە بەڕێوەبەری ژینگە (سەرهەنگ عبدالرحمان)یان کرد..
سەرەڕای پیرۆزبایی لێیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکانیان لە پارێزگای هەڵەبجە باسی چەندین کێشەو گیروگرفت کرا کە پەیوەندی بە هاوکاری و هاوئاهەنگی یەکتر هەیه بۆ چارەسەرکردنیان کە زیاتر لەم خاڵانەی خوارەوەدا گەڵاڵە دەبن
- لەبواری ژینگەو شارەوانی دا:-هەوڵبدرێت کە ژینگەیەکی پاک و خاوێن دابینبکرێت بۆ خەڵکی هەڵەبجە ئەویش بە سەوزکردنی زیاتری سەر شەقامەکان وەڕاگرتنی پاک و خاوێنی زیاتر بۆ ناو شارو دەورووبەری ،وەدابینکردنی شوێنێکی تایبەت وەک (محرقە)یەک بۆ سوتاندنی شتە زیادەکانی دوکانەکانی ناو بازاڕوشوێنە گشتیەکان وە بەشێوەیەکی تایبەت ئەو شوێنانەی کە پەیوەندی بەکاری کارمەندانی تەندروستیەوەهەیە وەک تەقیگەو دەرمانخانەو نۆڕینگەوسەنتەرەجیاوازەکانی ترەوە.
2-لەبواری وەبەرهێناندا :- لەبەرئەوەی لەسنووری شارەوانیەکاندا زەوی کەمبوەتەوە بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا هەوڵبدرێت وەبەرهێنێک ڕووبکاتە هەڵەبجەو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی مۆدێرن بنیاد بنێت بۆ کارمەندانی تەندروستی کە سوودمەندبن لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە.
کە لە کۆتایدا بڕیاردرا کە سەرجەمیان هاوکاربن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە گشتیەکان کە سوودی هەبێت بۆ دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە….
