بەرواری ٢٠٢٢/١٠/٢٤ بەرپرسی لقی هەڵەبجەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی(شیروان حمە صالح)وە جێگری لق(نێچیرڤان امین) وکارگێڕی ڕاگەیاندن سەردانی بەڕێز(فریاد نجم الدین کریم) بەڕێوەری (بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان)ی پارێزگای هەڵەبجەیانکرد وەسوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەکرد لەپای ئەو هاوکاریانەی کە بە کارمەندانی تەندروستی و بواری تەندروستیان کردوە لە هەڵەبجە،وە لەو چاوپێکەوتنەدا پەیمانی ئەوەیاندا کە هاو ئاهەنگ و هاوکار بن لە نێوان یەکتردا بۆ خزمەتی زیاتری دانیشتوانی سنووری هەڵەبجە..
شایانی باسە کە لە ئێستادا (١٣٣) کارمەندی تەندروستی سوودمەندن لە پڕۆژەی (cash for wark)
کەلەلایەن ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانیەوە بوجەکەی دابینکراوە کە بۆ ماوەی (٦٠)ڕۆژ
بەردەوام دەبێت ودەست بەکاربوون لە نەخۆشخانەوسەنتەرەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ..
شایانی باسە کە جارێکی تر (٢٥)کارمەندی تری تەندروستی لەلایەن ئەم بەڕێوەبەرایەتیەوڕێکخراوی ناوبراوە وە ڕاهێنانیان پێکراوە بۆ ماوەی دوومانگ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن کاری سەربەخۆی خۆیان بکەن.
