سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی پەرستارانبەرز ڕادەگرێت

هەواڵ ٢٠٢٣/٠٥/٠٣ ٤٧٦

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی پەرستارانبەرز ڕادەگرێت

لەریکەوتی ٢–٥–٢٠٢٣ لەبارەگای دەستەی باڵا بە سەرپەرشتی (جەبار محمد رەحیم)نەقیبی سەندیکا و بە ئامادەبوونی(عیسی خانۆ)جێگری نقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان کۆبوونەوەیەک لەچوارچێوەیئامادەکاری و بەرنامە ڕێژی بۆ کارو چاڵاکیەکانی رۆژی جیهانی پەرستاران و تاوتوێ کردنی ڕاپۆرتی لقەکانی سەندیکا کرا ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەوەی کە شکۆمەندی ڕۆژی جیهانی پەرستاران و ڕۆلی پەرستاران لەسەر جەم ناوەندە تەندوستیەکاندا بەرزڕابگیرێت.

هەربۆ ئەم مەبەستە سەندیکای کارمەندان ڕۆژی ١٢–٥–٢٠٢٣ و ڕۆژانی دواتر لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و ناوەندەکانی تەندروستیزنجیرەیەک چاڵاکی بەرێوە دەبات وەکو گەشت و سەیران و بەخشینی خەڵات و رێزلێنان و مەراسیمی تایبەت و چاڵاکی وەرزشی وبەسەرکردنەوەی پەرستاران لە شوێنی کارەکانیان.

هەر بەو بۆنەیەوە دەستەی باڵا بەنیازە کۆمەڵێک داواکاری هەنووکەی پەرستاران لەبوارە جیا جیاکانی پیشەیی و کارکردندا لە دوو توێ ییاداشت و بەیاننامەدا ئاراسەی حکومەت و لایەنە پەیوەنددارەکان بکات.

وێنەکان