ڕێکەوتی 4/10/2023
شاندێکی دەستەی باڵا سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان کە پێک هاتبوو لە بەرێز( عیسی خانۆ ) جێگری نەقیبی سەندیکا و بەڕێزان (ابراهیم اسلام و هێمن محمد ) ئەندامانی دەستەی باڵا لەگەڵ لێپرسراو و جێگرو ستافی گارگێری سەندیکای لقی ئاکرێ سەردانی قایمقام و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ( ئاکرێ ) یان کرد بەمەبەستی ڕێکخستنی زیاتری نۆرینگەکانی کارمەندانی تەندروستی و پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتری دام وو دەزگاکانی حکومی و سەندیکا لەم دەڤەرە
