سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی هەڵەبجە بە هاوکاری دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردسان خولێکی تۆپی پێی سازدا بۆ کارمەندانی نەخۆشخانەو مەڵبەندو سەنتەرەپزیشکیەکانی سنووری هەڵەبجە کە(١٤)دەزگای تەندروستی لەو خولەدا بەشداریانکرد..
خولەکە لە بەرواری ٢٠٢٣/٨/٢٠ دەستی پێکردوهەرۆژەی چوارتیپ یاریان کرد تا کۆتایی قۆناغی (١٦) پاشان بەردەوامبوو تا قۆناغی (٨).
لەقۆناغی( ٤)دا لە بەرواری
٢٠٢٣/٨/٣٠ لە یاری یەکەمی ئەو قۆناغەدا نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی بەلێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر نەخۆشخانەی مناڵبوون و مناڵان خۆی گەیاندە قۆناغی کۆتایی خولەکە..
وەلە بەرواری ٢٠٢٣/٩/٢لە قۆناغی (٤)دا کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین بەلێدانی یەکلاکەرەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە خۆی گەیاندە قۆناغی کۆتایی خولەکە ..
لە بەروای ٢٠٢٣/٩/١٨ کۆتایی خولەکە سازدرا لە نێوان نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی و کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین کە یاریەکی زۆر برایانەو خۆشیان سازدا کە یاریەکە کۆتایی هات بە (٢گۆڵ)بە(٢گۆڵ) بۆ هەریەکەیان.
پاشان بەلێدانی یەکلاکەرەوە یاریەکە کۆتاییهات بە بردنەوەی کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین و بەدەست هێنانی پلەی یەکەمی خولەکە ونەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی بە پلەی دووەمی خولەکە..
کە لە مەراسیمێکی شایستەدا دیاری پێشکەشکرا بە هەردوو تیپی سەرکەوتوو.
ئێمەش لای خۆمانەوە زۆر سوپاسی ئەوانە دەکەین کە هاوکارو یارمەتیدەرمان بوون لەو خولەدا …
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لقی هەڵەبجە
٢٠٢٣/٩/١٨
