سەندیکای کارمەندانی تەندروستی/لقی ڕاپەڕین

هەواڵ ٢٠٢٣/٠٥/٠٧ ٤١٦

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی/لقی ڕاپەڕین

لە درێژەی كاروچالاكیەكانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لقی ڕاپەڕین
،دەستەی كارگێری لقمان ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ژداریمان كرد لە کۆلێژی پەرستاری لەزانکۆی راپەڕین وێرشۆپێکی نێودەوڵەتی دەربارەی “خوێندنی پەرستاری و پڕۆگرامەکانی خوێندن؛ داهاتووی کاری پەرستاری” ئەنجامدا،بەهاوکاری زانکۆی پۆسلانسیک لەوڵاتی پۆڵەندا.
لەسەرەتای وێرکشۆپەکەدا، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا دەستخۆشی لە ڕاگرایەتی و ستافی زانستی کۆلێژی پەرستاری کرد لەپای هەوڵەکانیان بۆ گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی کوالێتی پڕۆگرامەکانی خوێندنی کۆلێژەکە، هەروەک سوپاسی زانکۆی (پۆسلانسیک)ی پۆڵەندی کرد لەپای هاوکارییەکانیان بۆ بە ستانداردکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی راپەڕین. و كورتەیەكی دەربارەی ئالانگارییەكانی كاری پەرستاری و پڕۆگرامەكانی خوێندنی پەرستاری بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
دواتر لەچالاکییەکەدا دوو تەوەر پێشکەشکران، تەوەری یەکەم لەلایەن (dr. Katarzyna Strzata-Osuch professor) لەزانکۆی (Rector) بەناونیشانی “The Future and Development possibilities of Nursing curriculum in the European ” پێشکەشکرا.
پاشان تەوەری دووەم لەلایەن ڕاگری کۆلێژی پەرستاری بەڕێز (پ.ی.د. ڕێبوار ئەرسەلان محمد) بەناونیشانی “Nursing Education and Current Practices in Kurdistan Region-Iraq” پێشکەشکرا.
بە گفتوگۆی ئامادەبوان و سەرەنجیان لەسەر تەوەرەکان کۆتایی بە کارەکانی وێرکشۆپەكە هات.