سەر لەبیانی ئەمرۆ ٢٠٢٢/١٠/١٠ لەچوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان
شاندێکی دەستەی باڵای کەپێکهاتبوون
لە (جەبار محمد رەحیم)نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵا هاوڕێ لەگەڵ
شاندی دەستەی بۆردی پەرستاری ئوردنی سەردانی
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێریان کرد
لەلایەن بەڕێز(د. دلۆڤان محمد فاتح جلال) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر پیشوازیان لێکرا
مەبەست لەسەردانەکدا هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرپەرەپێدان بە تواناسازی ئاستی پەرستارانی کوردستان و سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەڕووی زانستیەوە لەسەرئاستی جیهان و ووڵاتی ئوردن،
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئامادەیی نیشاندا بۆ هەر پێشچوونێک و بەرەودان بە تواناکانی پەرستاران بۆ باشتر پێشکەشکردنیخزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی لەنێو دەزگاکانی تەندروستی.
