سەندیکای کارمەندان و وەزارەتی تەندروستی لە ھەوڵدان بۆ دامەزراندنی پەرستارانی خۆبەخش

هەواڵ ٢٠٢٢/٠٥/١٠ ٣٠٤

سەندیکای کارمەندان و وەزارەتی تەندروستی لە ھەوڵدان بۆ دامەزراندنی پەرستارانی خۆبەخش

سەرلە بەیانی ٢٠٢٢/٥/١٠ شاندێکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان کە پێکھاتبوون لە ھەریەک لە ( جەبار محمد رەحیم) نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نەقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستی باڵا, سەردانی وەزارەتی تەندروستی یان کرد و لەلایەن ( دکتۆر سامان بەرزنجی ) وەزیری تەندروستی پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاردرا بە دروست کردنی لێژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و دەستەی باڵای سەندیکا بە مەبەستی پێکەوە کارکردن لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە لەئەنجامی خانەنشین بوونی کارمەندانی تەندروستی دروست دەبێت، لە بەرامبەردا دامەزراندنی کارمەندانی خۆبەخش کە لەناوەندە تەندروستی یەکاندا خزمەت دەکەن.