لەدرێژەی کاروبەرنامەکانی سەندیکا بۆ پرسەگرنگەکانی کارمەندانی تەندروستی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/١ شاندێکی دەستەی باڵا کە پێک هاتبوو لەبەرێزان (جەبار محمد رەحیم)نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان سەردانی دیوانی وەزارەتی تەندروستیان کرد لە لایەن بەڕێزان (د.سامان بەرزنجی)وەزیری تەندروستی و بەرێز (د.رەهێڵ فەرەیدون)بریکاری وەزارەتی تەندروستی پێشوازیان لێکرا.
لەمیانەی کۆبونەوەیەکدا یاداشتی پرسی هاوتا کردنی دەرماڵەی مەترسی کارمەندانی تەندروستی لەڕێژەی 50% بۆ لە 80% پێشکەش کرا و جەختی لێکرایەوە کە پێویستە هاوشێوەی کارمەندانی تەندروستی عێراق خرج بکرێت و لەژێر رۆشنایی دواین بڕیارەکانی دادگای فیدرالی عێراق تایبەت بە موچەی فەرمانبەران . وەپاشان جەند پرسێکی تایبەت بە دەرجوانی کۆلێژی شیکاری نەخۆشیەکان و کاری پیشەیی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە بواری جارەسەری سروشتی گفتۆگۆی لەسەر کرا و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا……
سەندیکا بەدواداجون بۆ هاوتاکردنی دەرماڵەی مەترسی کارمەندان بۆ لە سەدا(80% )دەکات
