سەندیکا پیرۆزبای دەست بەکاربوونی بەرێوەبەرێکی نوێ ئەکات

هەواڵ ٢٠٢٤/٠٥/٢٢ ٤٤٥

سەندیکا پیرۆزبای دەست بەکاربوونی بەرێوەبەرێکی نوێ ئەکات

بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەڕێوەبەری نوێی کاروباری کارمەندانی تەندروستی لەدیوانی وەزارەت ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٥/٢٢ شاندێکی دەستەی باڵا کە پێک هاتبوو لەبەرێزان (جەبار محمد رەحیم)نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پیلان دانانیان کرد لە وەزارەتی تەندروستی. وێڕای پیرۆزبای و دەست بەکاربوون لە بەرێز (بێستون صابر نانەکەلی) وەک بەڕێوەبەری نوێ بەڵێنی هەموو پشتیوانی و هەماهەنگی باێدان تاوەک و بتوانێ لەکارەکانی سەرکەوتوو بێت و خزمەتی زیاتر بە کارمەندانی تەندوستی بکات…

وێنەکان