بەمەبەستی هەمەهەنگی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئاسانکاری بۆ خوێندنی کارمەندانی تەندروستی لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە ٢٠٢٢/٨/٤ شاندێکی دەستەی باڵا کە پێک هاتبوو لەبەرێزان (جەبار محمد رەحیم)نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نقیب و ئەندامانی دەستەی باڵای سەردانی زانکۆی کوردستان و زانکۆی کوردستان بۆ زانستە پزیشکیەکانیان کرد لە شاری سنە .
وەلەلایەن بەرێزان(د.حامدقادرزادە)سەرۆکی زانکۆ و (د.حبیب سلێمانی)بەرێوەبەری نێودەوڵەتی زانکۆی کوردستان و بەرێزان سەرۆکی زانکۆ جێگری سەرۆکی زانکۆ و (د.زارع زادە) بەرێوەبەری پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان زانکۆی کوردستان بۆ زانستە پزیشکیەکان پێشوازیان لێکرا.
لەمیانی کۆبونەوەیەکدا جەخت لەهەم ئاهەنگی نێوان سەندیکا و زانکۆی کوردستان بۆ زانستە پزیشکیەکان کرایەوە زەمینەسازی و ئامادەکاری کرا بۆ یاداشت نامەی لێک تێگەیشتن لە نێوان هەردوولا کرا کە تایبەت بوو بە خوێندنی باڵاو ( ماستەر و دکتۆرا ) و خوێندنی باکالوریوس بۆ کارمەندانی تەندروستی و داشکانی تایبەت بۆیان . ئەوەی شایەنی باسە زانکۆی ناوبراو خاوەن پلەی زانستی پێشکەوتوەو یەکێکە لەزانکۆ باوەڕ پێکراوەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئایندەیەکی نزیکدا رێکەوتن نامەی کۆتایی بۆ ئەم مەبەستە واژوو ئەکرێت…..
