له درێژه‌ى خۆ ئاماده‌كردنى سه‌ندیكا بۆ ئه‌نجامدانى كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تى بۆ په‌رستاران له هه‌رێمى كوردستان و به مه‌به‌ستى گه‌یاندنى ئامانجى كۆنفڕانسه‌كه و پشتیوانى رێكخراوه لۆكاڵی ى نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، شاندێكى ده‌سته‌ى باڵا كه پێكهاتبوون له نه‌قیب و جێگرى نه‌قیب و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا سه‌ردانى ( د.كه‌نار فازل) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له وه‌زاره‌تى پلاندان كرد.
هه‌روه‌ها شاندى ناوبراو چاوی به (پاتریك كێزیت) سه‌رۆكى ئۆفیسی یۆنامى له هه‌ولێر كه‌وت و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پشتیوانى ته‌واوى بۆ سه‌رخستنى كۆنفرانسه‌كه و به‌دیهاتنى ئامانجه‌كانى ده‌ربڕی.
شاندێكى سه‌ندیكا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى پلاندانانیان كرد
