شاندێکی پەیمانگای یونیڤێرسەڵ سەردانی لقی هەولێری سەندیکای کرد

هەواڵ ٢٠٢٥/٠٩/٢١ ٢٨٧

شاندێکی پەیمانگای یونیڤێرسەڵ سەردانی لقی هەولێری سەندیکای کرد

لە ڕێککەوتی 17/9/2025 لەبارەگای لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی پێشوازیمان کرد لە شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی یونیڤێرساڵ بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و پێکەوەیی.

شایەنی باسە شاندی میوان پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەرێزان (م. ی. سامان اسماعیل عثمان) و (پەرستاری دێرن یاسین عزیز رشید و لاڤین محمد عباس) نوێنەری پەیمانگە بوون ، لەلایەن ستافی کارگێری سەندیکا زۆر بەگەرمی پێشوازیان لەشاندی میوان کراو دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بەو سەردانە ، سەردانی کردنەکە بەمەبەستی کردنی کاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی بیرو ڕاو هەماهەنگی پێکەوەیی

هەروەها پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی یونیڤێرساڵ جەختیان کردەوە کە وەکو یەکەم پەیمانگە لە شاری هەولێر کۆمەڵێک ئۆفەری تایبەت و ناوازە پێشکەش بە دەرچووانی ئامادەیی پەرستاری بکەن بەمەبەستی درێژەدانیان بە کاروانی خوێندن.

لەگەڵ ئەوەشدا، کارو چاڵاکی هاوبەش و پێکەوەیی، بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی کەرتی تەندروستی وڵاتمان.

لەکۆتایشدا نوێنەرانی پەیمانگە سوپاسی تایبەتی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی – لقی هەولێری کرد لە میوانداریکردنیان. بڕیار درا ئەو جۆرە سەردانانە بەردەوام بێ و لەدیداری داهاتوو کەلەم نزیکانە ئەنجام دەدرێت واژۆ لەسەر لێک تێ گەیشتنێک بکرێ لەنێوان لقی هەولێری سەندیکا و پەیمانگای ناوبراو بۆ هاوکاری وهەماهەنگی نێوان هەردوو لا .