لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ڕێزلێنان دەبەخشێتە پەرستاری ساڵ

هەواڵ ٢٠٢٥/٠٨/٢٧ ٣٢٣

لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ڕێزلێنان دەبەخشێتە پەرستاری ساڵ

ڕۆژی 26/8/2025 لە لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە ئامادەبوونی لێپرسراوی لق بەڕێز[شاخەوان سەلیم] و بەڕێزان دەستەی کارگێڕی مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان لەکارمەندی تەندروستی ( نەزیرە ئەنوەر عەلی) بەڕێوەچوو بەبۆنەی هەلبژاردنی وەک پەرستاری ساڵی 2025 کە رێکخراوی پەرپێدانی پەرستاری و مامانی ئەنجامیدا، وێڕای ستایشی ئەرک و ماندووبونی، دیاری و قەڵغانی سەندیکا و سوپاس و پێزانینی پێشکەش کرا و بەهیوای سەرکەوتن لە ئەنجامدانی ئیش و کارەکانی کەسەرەڕای بێ موچەیی بەو پەڕی دڵسۆزی لەنەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری بە بەردەوامی خزمەتی هاوڵاتیان دەکات.

وێنەکان