لقی هەولێری سەندیکا سەردانی بەریوبەرایەتی تەندروستی خەباتی کرد

هەواڵ ٢٠٢٥/٠٧/٠٩ ٢٩٧

لقی هەولێری سەندیکا سەردانی بەریوبەرایەتی تەندروستی خەباتی کرد

لقی هەولێری سەندیکا سەردانی بەریوبەرایەتی تەندروستی خەباتی کرد روژی٧_٧_٢٠٢٥ بە یاوەری بەڕێز ( عیسی خانۆ طاهر) جێگری نەقیبی سەندیکا و ئەندامانی دەستەی باڵا،
لێپرسراوی لقی هەولێری سەندیکا بەڕێز ( شاخەوان سلیم مجید) و جێگری لێپرسراوی لق و دەستەی کارگێری لقی هەولێری سەندیکا و لێپرسراو و ئەندامانی نوسینگەی خەبات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی خەبات و دامەزراوە تەندروستیەکانی سنوری خەبات کراو لەلایەن بەڕێز دکتۆر( هێرش سعید تەرجانی) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی خەبات و دەستەی کارگێری بەڕێوەبەرایەتی خەبات پێشوازیەکی ګەرم لەشاندی سەندیکا کرا ولەمیانەی ئەوسەردانەدا ڕەوشی بەرەوبێشبردنی خزمەتگوزاریەکان وخواستو داواکاريەکانی کارمەندانی تەندروستی گفت وگۆی لەسەرکرا ودەستخۆشی لەئەرک ماندوبونەکانیان کرا