لەبەردەوامی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەو ناوەندەکانی تەندروستی سنوری لقی هەولێری سەندیکا . شاندێکی لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کەپێک هاتبوو لەبەرێزان ، (شاخەوان سلیم) بەرپرسی لقی هەولێری سەندیکا و(هیمن حمە محێدین )جێگری بەرپرسی لق و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لق ، بەیاوەری بەرپرسی نوسینگەی کۆیەی سەندیکا ڕۆژی ٢٠٢٥/٨/١١، سەردانی بەرێز دکتۆر محمد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە یان کرد پیرۆزبای دەست بەکاربونیان لێ کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لەئەرکە تازەکەی بەرێز بەرێوەبەری گشتی سوپاسی شاندی سەندیکای کرد بۆ ئەو سەردانەیان وەبەڵێنی دا کە هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بێ لەگەڵ سەندیکا بۆ بەرەو پێش چون وپێشکەش کردنی باشترین خزمتگوزاری تەندروستی لەدەڤەری کۆیە وە پاڵپشتی کردنی کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەو بنکە تەندروستیەکان دواتر شاندی سەندیکا سەردانی نەخۆشخانەی ( شەهید دکتۆر خالید ) یان کرد لەگەڵ ستافی کارگێری (نەخۆشخانە کۆبونەوە دواتر بەیاوەری جێگری بەرێوەبەری گشتی و ، بەرێوەبەری کاگێرو سەرۆکی پەرستارانی نەخۆشخانە سەردانی یەکەیەکەی بەشەکانی نەخۆشخانەکیان کرد دەستخۆشیان لێ کردن بۆ ئەو خزمەتەی کەپێشکەشی هاوڵاتیانی دەکەن هەروەها گوێیان لە داواکاری و پێشنیارەکان گرت و بەڵێنی بەدواداچونی داواکاریەکانیان کرد .
لقی هەولێری سەندیکا سەردانی شاری کۆیە یانکرد
