ڕۆژی (٢٠٢٥/٧/١٤) لێپرسراوی لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بەڕێز(عەدنان احمد) و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی ناوەندە تەندروستییەکان بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکی تایبەتدا کرد سەبارەت بە کەرتی تەندروستی و هەنگاونان بۆ برەودانی زیاتر بەم کەرتە.
وۆرکشۆپەکە کە تۆڕی [هیومان] لەچوارچێوەی پرۆژەی [پتەوکردنی هاوڵاتیبوون] لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی کەلار ئەنجامیدا، ژمارەیەک لە بەڕێوبەر و لێپرسراوی دەزگا تەندروستییەکان و چالاکوانان تیایدا بەشدارییان کردبوو
هەر بۆیە د. محەمەد ئازاد- بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، دەستخۆشیی لە ئەنجامدانی چالاکی لەمشێوەیە کرد و جەختیکردەوە کە پێویستە پێکەوە کاربکرێت و دۆخی تەندروستی لە ناوچەکەدا ببرێتە پێشەوە. هاوکات دیدوو بۆچوونی خۆیانی لەبارەی کێشەکان وچۆنیەتی چارەسەرکردنی خستەڕوو
هەربۆیە بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان، بەهەمانشێوە ئاماژەیان بە ئاستەنگیی و کێشەکانی بەردەمیان کرد و باسیان لە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خۆشیان کرد.
