به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى په‌رله‌مان و لێژنه‌كان له سه‌رۆكایه‌تى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان نووسراوێكی پشتگیری بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ركردووه سه‌باره‌ت به‌هه‌واركردنى یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1999)ی په‌رله‌مانى كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه وه‌كو لێژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى پشتگیری له ره‌شنووسی پێشنیازه یاساكه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌كات تاوه‌كو به‌رز بكرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌رگرتنى رێكاره یاساییه‌كانى.
جێ ى ئاماژه‌یه سه‌ندیكای كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان پرۆژه‌یه‌كى ره‌شنووسی ئاماده كردووه به ناوى (پرۆژه‌یاسایی ده‌ستدانه پیشه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له دواى ده‌وامى فه‌رمی) تاوه‌كو له‌په‌رله‌مانى كوردستان خوێنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ بكرێت و ببێت به پرۆژه یاسایه‌كى تایبه‌ت به په‌رستاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان.
لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی په‌رله‌مان پشتگیری پرۆژه‌یاسای سه‌ندیكای كارمه‌ندان ده‌كات
