دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا بەفەرمانێکی وەزاری لە وەزارەتی تەندروستی لێژنەیەکی تایبەت بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە کەرتی تایبەت پێکهێندرا، رۆژی ٢٠٢٢/٦/١ یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەکە بەڕێوەچوو.
لێژنەکە پێکهاتوون لە هەریەک لە ( دکتۆر سەرهەنگ جەلال) بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و (دکتۆر کاوە خەلیل) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی و (جەبار محمد رەحیم) نەقیبی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و (عیسی خانۆ)جێگری نەقیبی سەندیکا و (فرات محمد یونس) بەڕێوەبەری بەشی پەرستاری و مامانی و کارمەندانی تەندروستی و (بێستون حسن) بەڕێوەبەری یاسایی و (حەنان فازل) بەڕێوەبەری کارگێڕی و دارایی.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر رێکخستنەوەی کەرتی تایبەت و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی و بە یاسایی کردنی ئەو بڕیارانەی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی یەوە دەردەچن.
لێژنەیەکی باڵا بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی پێکهێندرا
