لێژنەیەک بۆ رێکخستنەوەی کاری خۆبەخشی کارمەندانی تەندروستی لەوەزارەت پێک هێنرا

هەواڵ ٢٠٢٣/١١/٠٨ ٨٥٣

لێژنەیەک بۆ رێکخستنەوەی کاری خۆبەخشی کارمەندانی تەندروستی لەوەزارەت پێک هێنرا

بەمەبەستی رێکخستنەوەی کاری خۆبەخشی پیشە تەندروستی و پزیشکیەکان لەدام و دەزگا تەندروستیەکان .وابڕیارە  سبەی ٢٠٢٣/١١/٨ لەدیوانیوەزارەت کۆبونەوەیی سەرەتایی خۆی ئەنجام بدات. پاش ئەوەی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی پرۆژەپێشنیارێکی(٦)خالی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کرد بە نوسراوی ژمارە(٢٧٥)لەبەرواری ٢٠٢٣/١٠/٢٣ لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت گفتوگۆی لەسەر کراو لێژنەیەک بە سەرۆکایەتی بەرێز بریکاری وەزارەت (د.ڕەهێڵ فەرەیدوون) و بەرێوەبەری گشتی کارگێری دارایی و بەرێوەبەری گشتیپلاندانان و نوێنەری سەندیکاکان پێکهێنرا. لەپێشنیارەکانی سەندیکا جەخت لە پاراستنی مافە پیشەییەکانی کارمەندانی تەندروستیکراوەتەوە  داواکراوە کە کاری خۆبەخشی تەنها بۆ ماوەی (دوو) سال بێت و پاش تەواو بوونی ئەو ماوە خۆبەخشیە پشگیری وەزارەتیان پێبدرێت تا بتوانن لەکەرتی تایبەت هەلی کاریان بۆ برەخسێت یان بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێن…..

وێنەکان