لەساڵ ڕۆژی جیهانی پەرستاران لەزانکۆی راپەڕین سیمپۆزیومێک بەرێوەجوو

هەواڵ ٢٠٢٤/٠٥/١٤ ٣٥١

لەساڵ ڕۆژی جیهانی پەرستاران لەزانکۆی راپەڕین سیمپۆزیومێک بەرێوەجوو

لە جوارجێوەی چالاکیەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بەبۆنەی ساڵ ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە بەئامادەبونی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژی پەرستاری راپەڕین و نەقیب و جێگری نەقیب و ئەندامانی دەستەی باڵای و دەستەی کارگێری لقی راپەڕینی سەندیکا و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حیزبی و حکومی و پەرستارانی دەڤەری راپەڕین.

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٥/١٤ لەهۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی راپەڕین، سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە هاوکاری کۆلێژی پەرستاری زانکۆی راپەڕین سیمپۆزیومێکی تایبەت بە کاریگەری پەرستاریی لەخزمەتگوزاری تەندروستی دا پێشکەش کرد و وەلەم مەراسیمەدا ئالەنگاریەکانی بەردەم کاری پەرستاریی و کێشەوگرفتەکان لەلایەن ئامادەبووان و پسپۆرانی بواری پەرستاری گفتوگۆی لەسەر کرا….