لە چوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکا و بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی جیهانی مامانی ئەمڕۆ ٦/٥/٢٠٢٦ لە هۆڵی هۆتێل هێڵس لە شاری هەولیر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە (شیکردنەوەی پێناسی نێودەوڵەتی بۆ پیشەی پەرستار و مامان) بەڕێوەچوو،
سەرەتای مەڕاسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد پاشان لەلایەن نەقیبی سەندیکا (جەبار موحەممەد ڕەحیم) ووتەیەک پێشکەشکرا کە جەختی لە گرینگی ڕۆڵی مامانی کردەوە لەناوەندەکانی تەندروستیدا، پاشان کورتەڤیدیۆیەک تایبەت بە ڕۆژی جیهانی مامانی نمایشکرا دواتر لەلایەن پڕۆفیسۆر (د. حەمدیە میرخان) بەرنامەی وۆڕکشۆپ خرایەڕوو بە وردەکارییەوە پێناسە و تێگەیشتنە زانستییەکانی سەردەم بۆ پیشەی پەرستاری و مامانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە ئەوەی شایانی باسە ئەم وۆڕکشۆپە بەبەشداری کارای ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرستاران و مامان لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو،
لە تەوەرێکیتری وۆڕکشۆپەکەدا دەرگای گفتوگۆیەکی کراوە بۆ بەشداربووان کرایەوە لەسەرئاستی خزمەتگوزارییەکانی مامانی لە نەخۆشخانەکانی هەرێم کە تێیدا چەندین سەرنج و پێشنیار و بۆچوون گفتوگۆی لەسەرکرا و بە کۆمەڵێک ڕاسپاردەی بەشداربوان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتی تەندروستی کۆتایی بە وۆڕکشۆپەکەهات.
لە هەولێر وۆڕکشۆپی پەرستاری مامانی بەڕێوەچوو
