لە هەڵەبجە خولی پەرستاری پێشکەوتوو بەڕێوەچوو

هەواڵ ٢٠٢٦/٠٩/٠٢ ٩٥

لە هەڵەبجە خولی پەرستاری پێشکەوتوو بەڕێوەچوو

 
لقی هەڵەبجەی سەندیکا هەڵسا بە ئەنجامدانی خولێکی کرداری لە ٢٦ – ٢٧ / ٨ / ٢٠٢٦ بەناونیشانی (پەرستاری پێشکەوتوو) بۆ ژمارەیەک لە پەرستارانی سنووری شاری هەڵەبجە کەتیایدا چەند بابەتێکی گرینگ بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی لەلایەن ڕاهێنەر (بەرهەم حەسەن برزۆ) پێشکرا و بەشداربووان ڕاهێنران لەسەر بەرنامە و بابەتەکانی خولەکە و لەکۆتاییدا بەئامادەبوونی لێپرسراوی لق (سنور حامد) بڕوانامەی بەشداربوون بە بەشداربووان بەخشرا و هەروەها لێپرسراوی لقی هەڵەبجە جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوون بۆ کردنەوەی خول و سیمیناری تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئاشنابوون بە تەکنیکی نوێی کارکردنی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی