ئەمرۆ رێکەوتی ١١–٥–٢٠٢٣ لەیادی ڕۆژی جیهانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی مەڕاسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیدروست کردنی بینای نوێی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لە سلێمانی دانرا بە ئامادەبونی هەریەک لە( د.هەڤاڵ ئەبوبەکر)پارێزگاری سلێمانی و( ئازاد محمد)سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی(جوتیار نوری) بەرپرسی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکانیکوردستان
(فاضل رەئوف)بەرپرسی مەکتەبی جەماوەریەکان
(د. سەباح نسردین) بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و (جەبار محمد رەحیم )نەقیبی سەندیکا بەشیک لە ئەندامانی دەستەی باڵایسەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لێپرسراوانی حیزبی و حکومی کەرتی تەندوستی ژمارەیک میوانان. بەشێک لەئەندامانیئەنجومەنی شارەوانی بەرێوەبەری نەخۆشخانەکان و بەرێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەکانی سلێمانی و ئەندامانی مەکتەبیرێکخراوەدیمکراتیەکان بەردی بناغەی سەنیکای کارمەندانی تەندوستی لەشاری سلێمانی دانرا. كە پرۆژەكە زیاتر لە 200 هەزار دۆلاریتێدەچێت و پارەكەی لەلایەن سەندیكای كارمەندانی تەندروستی دابین كراوە و بیناكە بەپێی رێنماییەكان دروست دەكرێت.
