“نیشانەی شەو” هۆشداری دەدات لە ئەگەری شێرپەنجە، پشتگوێی مەخە

زانستی ٢٠٢٢/١١/٢٩ ٣٤٢

“نیشانەی شەو” هۆشداری دەدات لە ئەگەری شێرپەنجە، پشتگوێی مەخە

مرۆڤەکان زۆر شت لەبارەی نیشانەکانی شێرپەنجە دەزانن، بۆیە کاتێک یەکێکیان دەبینن تووشی دڵەڕاوکێ دەبن، بەڵام ڕەنگە گرنگی بە شتێک نەدەن کە لە ماوەی شەودا ڕوودەدات، لەکاتێکدا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان.

شارەزایانی تەندروستی ئاماژە بەوەدەکەن کە ئارەقەکردن لە شەودا لەنێو ئەو نیشانانەدایە کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی شێرپەنجە کە پێویستیان بە دەستنیشانکردنی پێشوەختە هەیە بۆ ئەوەی هیوای چاکبوونەوە و وەڵامدانەوەی چارەسەر بەرزبکاتەوە.

لیستی ئەم شێرپەنجانە بریتین لە شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی جگەر، شێرپەنجەی ئێسک و ئەوەی لە پزیشکیدا بە شێرپەنجەیی میزۆتێلیۆما و “گرێی شێرپەنجەیی” ناسراوە.

زانراوە کە جەستەی مرۆڤ بۆ ئەوەی خۆی سارد بکاتەوە پەنا بۆ ئارەقکردنەوە دەبات و هەر بۆیەش، ئەم دەردراوانە ڕەنگە وەک ئاماژەیەک بۆ بوونی نەخۆشییەک لە مرۆڤدا بێت، بەپێی ڕۆژنامەی “زە ​​سەن”ی بەریتانی.

لە ئێستادا توێژەرانی پزیشکی نازانن بە تەواوی هۆکارە بۆ ئەوەی هەندێک جۆری شێرپەنجە ببنە هۆی ئارەقکردنەوەی شەوانە، بەڵام ڕەنگە هەوڵی جەستە بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو وەرەمە.

هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە، بە گوتەی شارەزایان، ئارەقکردنەوە بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنەکانی مرۆڤەوە بێت لە ئەنجامی تووشبوون بەو نەخۆشییە شێرپەنجەییەدا.

بەڵام ئارەقکردنەوە لە شەودا یان تەنانەت لە ڕۆژدا مەرج نییە نیشانەی شێرپەنجە بێت، بەڵکو ڕەنگە ئاگاداری زۆرێک لە نەخۆشییە تەندروستییەکانی دیکە بێت کە هەندێکیان مەترسیدار نین.

ماڵپەڕی خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی لە بەریتانیا باس لەوە دەکات کە ئاساییە مرۆڤ ئارەق بکاتەوە لە شەودا، ئەگەر ئەمە بەهۆی پلەی گەرمی ژووری نوستن یان سروشتی ئەو جلوبەرگانە بێت کە لەبەر کرابوون، “بەڵام بابەتەکە جیاوازە ئەگەر ئارەقکردنەوە ڕووبدات ، سەرەڕای خەوتن لە ژوورێکدا کە پلەی گەرمی ئاسایی بێت یان تەنانەت ساردیش بێت.” “.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە ئارەقکردنەوە بەهۆی خواردنی هەندێک دەرمانی وەک دژە خەمۆکییەوە بێت، ئەمە جگە لە نەبوونی خوێنبەربوونی سوڕی مانگانە، دڵەڕاوکێ، دابەزینی شەکری خوێن، یان بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و خواردنەوەی کحول.

 

 سەندیکا کارمەندێن ساخلەمیێ لقا ئاکرێ