سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پێویستی بە پێشکەشکارێکی ئافرەت هەیە بۆ ڕووماڵکردن و پێشکەشکردنی کار و چالاکییەکانی سەندیکا.
مەرجەکان:
– شارەزایی و ئەزموونی لە کاری پەیامنێری و پێشکەشکاریدا هەبێت.
– پێویستە دانیشتووی شاری هەولێر بێت.
– ئەگەر پێشینە یان شارەزایی لە بواری تەندروستیدا هەبێت باشترە.
ڕۆژانی دەوام: یەکشەممە تا چوارشەممە
کاتژمێر: ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ تا ٧:٠٠ی ئێوارە
دەتوانن سیڤی و نموونەی کارەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: info@healthsyndicate.org
دوا وادە بۆ پێشکەشکردن: ٣٠ / ٨ / ٢٠٢٦
