بەرواری ٢٠٢٣/١١/١ وەفدێكی باڵای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كەپێكهاتبوون لە بەرێزان ( عیسی خانۆ– جێگری نە قیب ) وبەرێزان (هاوار حسن و ئیبراهیم اسلام و هێمن محمد امین و عبدالرحمان حمد– ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیكای كارمەندانیتەندروستی كوردستان .سەردانی سەندیكای لقی هەولێر یان كردو وەفدی باڵای سەندیكا لەلایەن بەرێزان لێپرسراوی لقی سەندیکاو وجێگروكارگێرانی هەولێرەوە پێشوازی یان لێكرا.
لە كۆبونەوە ی نێوان هەردوولا باس لە بارودۆخی تەندروستی بە گشتی بارودۆخی سەندیكا بە تایبەتی كراو لە لایەن وەفدی باڵایسەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستانەوە زانیاری و روون كردنەوەی پێویست درا لە هەمووبابەتەكانی پەیوەندی دار بە مافوداواكاری كارمەندانی تەندروستی لە رووی پیشەیی ودامەزراندن و بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندن و بروانامەی زانستی و پیشەیی لەزانكۆ حكومی و ئەهلی یەكان دا…
