وه فدێكی باڵای سەندیكای کارمەندانی تەندروستی سەردانی گەرمیانی كرد

هەواڵ ٢٠٢٣/١١/٠٥ ٣٨٨

وه فدێكی باڵای سەندیكای کارمەندانی تەندروستی سەردانی گەرمیانی كرد

ئەمڕۆ شەمە بەرواری ٢٠٢٣/١١/٤ وەفدێكی باڵای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كەپێكهاتبوون لە بەرێزان ( عیسی خانۆ- جێگری نە قیب ) و بەرێزان (هاوار حسن و ابراهیم اسلام و هێمن محمد امین – ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان .سەردانی سەندیكای لقی گەرمیانی یان كردو وەفدی باڵای سەندیكا لەلایەن بەرێزان لێپرسراوی لقی سەندیکاو و جێگروكارگێرانی گەرمیان و لێپرسراوی نووسینگەی كفری و ستافی لقە وە پێشوازی یان لێكرا.
لە كۆبونەوە ی نێوان هەردوولا باس لە بارودۆخی تەندروستی بە گشتی بارودۆخی سەندیكا بە تایبەتی كراو لە لایەن وەفدی باڵای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستانەوە زانیاری و روون كردنەوەی پێویست درا لە هەمووبابەتەكانی پەیوەندی دار بە ماف وداواكاری كارمەندانی تەندروستی لە رووی پیشەیی و دامەزراندن و بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندن و بروانامەی زانستی و پیشەیی لە زانكۆ حكومی و ئەهلی یەكان دا.
وە پێشنیارو داواكاری كارمەندانی تەندروستی سنوری گەرمیان و کفری پێشكەش بە وەفدی سەندیكا كرا و بەڵێن درا كاری پێویستی لەسەربكرێت لە ئایندەدا .

وێنەکان