وۆرکشۆپێک بۆ پێشخستنی پەرستارانی کوردستان بەڕێوەچوو

هەواڵ ٢٠٢٢/١٠/١٠ ٦٣٩

وۆرکشۆپێک بۆ پێشخستنی پەرستارانی کوردستان بەڕێوەچوو

سەرلەبەیانی ٩ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٢ لە هۆلی بۆردی کوردستانی وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی( پەرستاری لە هەرێمی کوردستان/ بەربەست .چارەسەر .پێشبینییەکان) بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرایەتیەکانی پزیشکی. سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بە ئامادەبوونی نەقیبی سەندیکا وجێگر وئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی.کونسوڵی ئوردن .بۆردی پەرستاری ئوردن .نوێنەرانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی. نوێنەرانی وەزارەتەکانی تەندروستی. خوێندنی باڵا. پلاندانان. راگری کۆلێژی پەرستاری هەولێر. سلێمانی. راپەڕین بەڕێوەچوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا وتەی سەندیکای کارمەندان پێشکەشکرا سەبارەت بە رەوشی پەرستاری لە کوردستان . وە کێشەوگرفتەکانیان.
هەر لە وۆرکشۆپەکەدا وتەیەک لە لایەن شاندی ئوردنیەوە خرایە روو پاشان گفتوگۆی چڕ کرا لە لایەن ئامەدەبووانەوە.
جێ ی ئاماژەیە ئەم وۆرکشۆپە بەشێکە لە ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفڕانسی پەرستاری کە وا بریارە لە ساڵی ئایندە لە لایەن سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستانەوە ئەنجام بدرێت بە مەبەستی ریفۆرم لە سیستەمی تەندروستی. بەتایبەت لە رووی شوێن پێگەی پەرستاران لە ناوەندەکانی تەندروستیدا.