(٣٠٠) کارمەند بە تنسیب لە کەرکوکەوە ئەگەڕێنەوە بۆ تەندروستی چەمچەماڵ

هەواڵ ٢٠٢٤/٠٧/٢٣ ٥٤٨

(٣٠٠) کارمەند بە تنسیب لە کەرکوکەوە ئەگەڕێنەوە بۆ تەندروستی چەمچەماڵ

لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی (سەندیکای کارمەندانی تەندروستی/ لقی سلێمانی ) بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ (نقابة التمريض العراقية) /کەرکوک و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بۆ بوژاندنەوەی کەرتی تەندروستی ڕۆژی ٢٠٢٤/٧/٢٢ پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق بۆ گواستنەوەی (٣٠٠) کارمەندی تەندروستی لە کەرکوکەوە بۆ چەمچەماڵ . هەربۆ ئەم مەبەستە تیمێکی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بە ئامادەبونی هەریەک لە بەڕێز ( شریف رحیم )جێگری بەرێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ و بەڕێزان (د.ارجان محمد رشید) بەڕێوبەری گشتی و (د.عقيل جمعه ) بەڕێوبەری پلان دانان لەبەرێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی کەرکوک. تاوتوێ و بەدواداجونیان بۆ بڕیارەکەکرد تاوەکوو بەزوترین کات بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەم هەنگاوە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بوژاندنەوەیەکی گرنگ لەتوانای مرۆیی بۆ خزمەت گوزاری سنوری چەمچەماڵ دابین ئەکات …

وێنەکان