پیرۆزبایی

هەواڵ ٢٠٢٣/٠١/١٥ ٤٠٢

پیرۆزبایی

کارمەندانی تەندروستی بێجگە لە بوارەکەی خۆیاندا لە چەندین بواری جیاجیای تردا  ماندونەناسانە کاردەکەن کە بوونەتە نموونەی دڵسۆزی کار لە شاری هەڵەبجەو دەوروبەری ..

جالێرەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی کارمەندی تەندروستی بەڕێز (عاصی فایق صالح)دەکەین بە بونەی وەرگرتنی پلەی(بەرپرسی تۆڕی ڕێکخراوەکانی پارێزگای هەڵەبجە) کە یەکێکە لە کارمەندە تەندروستی یە دڵسۆزەکانی سنووری لقەکەمان  سەندیکای کارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە.

  • لە ساڵی ١٩٩٩پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی پەرستاری تەواو کردوە.
  • لە ساڵی ٢٠٠٠وەک تیمی پزیشکی پێشمەرگە دەست بەکاربووە تا ساڵی ٢٠٠٤.
  • لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ساڵی ٢٠٠٨لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی ئیتالی  لە سلێمانی کاری کردوە.
  • لە٢٠٠٨تاکو ئێستا لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە لە بەشی بوژانەوەی دڵ کاردەکات.
  • لە ئێستادا لێپرسراوی ڕێکخراوی (شنروێ)ی کاکەییە لە هەڵەبجەی شەهید.
  • لەساڵی (٢٠١١)ەوەلە بواری کاری مەدەنی کاردەکات،لە ڕێکخراوی ژینگەیی وەک چالاکێکی ئەو بوارە بەشداری چەندین خول و سیمینارو ۆرک شۆپی کردوە ،ئێستاش بوەتە بەرپرسی تۆڕی ڕێکخراوەکانی پارێزگای هەڵەبجە.

ئێمەش لێرەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

 

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی

‌      لقی هەڵەبجە

 

وێنەکان