د.هێرش حەیدەر خوێندکاری دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی هەناوی لەبارەی توشبوونی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بە سکچوون و ڕشانەوە لە ئێستادا چارەسەرێکی سەرەتایی ئاسان دەخاتەڕوو کە دەکرێت لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت
لە کاتێکدا منداڵەکەت یان خۆت توشی سکچون و ڕشانەوە بویت وە دوور بویت لە نەخۆشخانەو بنکە تەندروستی یەکان
پێویستە لە ماڵەوە چارەسەریی وشکبوونەوە و بێهێزییەکەت بکەی بەم کارە ئاسانە لە ماڵەکەی خۆتدا:
یەک لیتر ئاوی کوڵاویی ساردبۆوە
شەش کەوچکی چا شەکر 30گم
یەک کەوچکی چا خوێ
ئەمانە هەمووی تێکەڵ بکە دوای هەر سکچوونێک یان ڕشانەوەیەک بڕێکی بدەرێ وە هەوڵبدە قەرەبووی لەدەستدانی پۆتاسیۆم بکاتەوە ئەویش بە خواردنی مۆز
ئەم گیراوەیە تا 24 سەعات دەتوانی بەکاری بهێنیت
