چی ڕوودەدات ئەگەر دەرمان بەبێ ئاو بخورێت؟
پسپۆڕان هۆشدارى دەدەن لە خواردنى دەرمان بەبێ ئاو یاخود خواردنەوەى بڕێکی کەمتر لە پێویستی ئاو لەگەڵ دەرماندا، چونکە بەپێی توێژینەوەکان، ئەگەر لەگەڵ حەب و دەرماندا ڕێژەی پێویست و گونجاوى ئاو نەخورێتەوە، ئەوا لەش ڕووبەڕووی کۆمەڵێک گرفت و مەترسی دەبێتەوە، لەوانەش:
• لەشت دووچارى ژەهراویبوون دەبێتەوە.
• تووشی ئازارى سنگ دەبیت.
• دیوارى گەدەت تووشی هەوکردن دەبێت.
• ترشەڵۆکی گەدەت زۆر دەڕژێت و تووشی برینی گەدە (قورحە) دەبیت.
• ڕەنگە تووشی سکچوون یان قەبزی ببیت.
• دوور نییە تووشی کێشەی قۆڵۆن و ئازارى ڕیخۆڵەکان نەبیت.
• دەرمانەکە کارى خۆی ناکات و کاریگەرییەکەی لەدەستدەدات.
• ڕەنگە تووشی هێڵنجدان و ڕشانەوە ببیت.
