چەند زانیاریەکی گرینگ لەسەر (مار)ی (ڕەش) .
1ــ ماری ڕەش (ڕەش مار) یەکێکە لەو مارانەی کە هیچ مارێکی تر توانای شەڕکردنی نیە لە گەڵی تەنانەت ئەگەر قەبارەی مارەکەی دوژمنی لە خۆی گەورەتر بێت.
2ــ لە خواردندا زۆر حەزی لە گۆشتە و لە میوەدا زۆر حەزی بە کاڵەکە و حەزی زۆر بە شیرە.
3ــ هەرگیز هەوڵی کوشتنی نەدەن تا سێجار قسەی لەگەڵ نەکەن قسەی لێ دوبارە نەکەنەوە
پێغەمبەری خوا (صل الله عليه وسلم ) فەرمویەتی:
بونەوەری ڕەش مەکوژن تا سێجار قسەیان لەگەڵ نەکەن چونکە ئەگەری هەیە جن بێت ،
بونەوەرەکانیش ئەمانەن (ماری ڕەش، پشيله ى ڕەش ، سەگی ڕەش ….هتد)
4ــ خوای گەورە بە شێوەیەک خەلقی کردوە کە بە هیچ شێوەیەک حەز بە شەڕکردن ناکات لەگەڵ مرۆڤ،
هەموو کات لە مرۆڤەکان هەڵدؽت تا زیانی پێ نەگەیەنێ ئامادە نییە شەڕت لەگەڵ بکات، بەڵام کاتێ زیانت پێ گەیاند و هەوڵی کوشتنیت دا ئەویش دەکەوێتە شەڕ لەگەڵت و بەڵام سەیر لەوەدایە ئەگەر پێتەوە بدات (بتگەزێت) بە هیچ شێوەیەک ژەهرەکەی بەکار ناهێنێ ، چونکە ژەهری ماری ڕەش لە هیچ نەخۆشخانەیەک دژە ژەهری دەس ناکەوێت …
زۆرمان دیوە ئەوانەی کە مار ئەگرن و زیاتریش ماری ڕەش ئەگرن و هەندێ جار مارەکە پێیانەوە ئەدات (ئەیانگەزێت) بەڵام هیچیان لێ بەسەر نایات جگە لە برینێک وەک برینی دەرزی کاتێک ئەچێت بە پێستدا ، تەنها برینێکی بچوک دروست ئەکات و بەهیچ شؽوەیەک ژەهرەکەی بەکار ناهێنێت.
(سبحن الله العظيم) خوای پەروەردگار بەو شێوەیە خەلقی کردوە کە بە دەگمەن ژەهرەکەی بۆ مرۆڤ بەکار بهێنێ.
مەگەر کەسێک خوای گەورە وای لە قەدەری نوسیبؽ کە بە پێوەدانی ماری ڕەش بمرێت.
5ــ بەخێرایی دەتوانێ ڕێ بکات و دەتوانێ خۆی هەڵبدات و هێرش بکاتە سەر ئەو کەسەی کە ئازاری ئەدات ، وە دەتوانێ بەسەر دارو دیواردا سەربکەوێ.
6ــ کام عەرەق خۆرەی کە زۆر مودمین و خەستە هێندەی مار حەزی بە عەرەق نیە، وە ئەگەر بۆی تێبکەیت هەتا دەیکوژێت ئەیخواتەوە .
بە سوپاسەوە وەرگیراوە.
