ئیدارەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا بەرەو بڕیارێکی “نزیک” دەڕوات سەبارەت بە دەرمانێک کە کاریگەری “سیحراوی” لە یارمەتیدانی ئالوودەبووان ئەنجام دەدات، لەکاتێکدا دابینکردنی بۆ دەیان ساڵە پارێزراوی پزیشک و پەرستارانە.
بەپێی ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست”، ڕەنگە دەسەڵاتی مۆڵەتدانی ماددە هۆشبەرەکانی ئەمریکا بڕیاری خۆی سەبارەت بە ئاسانکاری دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی “نالۆکسۆن” بدات، لە مانگی ئازاری داهاتوودا.
لە ئێستادا ئەم دەرمانە دەدرێت بەو کەسانەی کە ژەمی زیادەی دەرمانی ئۆپیۆیدیان خواردووە، لە ڕێگەی دەرزی یان لە ڕێگەی IV، لەلایەن پەرستار یان پزیشکەوە.
وە ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمان ڕێگەی بە کڕینی دەرمانی “نالۆکسۆن” بدات لە شێوەی سپرا، ئەمە یارمەتی زۆرێک لە ئالوودەبووان دەدات.
بەڵام ئەو دەرمانەی کە کاریگەری پێچەوانەی دژی دەرمانی ئەفیون ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی ژیانی کەسی بەکارهێنراو ڕزگار بکات، بە نرخێکی گونجاو نابێت، چونکە یەک ژەمی دەرمانەکە ٧٥ دۆلاری تێدەچێت.
وە ئەگەر ئەم سپرایە بە نرخی ٧٥ دۆلار بۆ هەر ژەمێک پێشکەش بکرێت، زۆرێک لەوانەی پێویستیان پێیەتی ناتوانن لە کاتێکی گرنگدا لە ژیانیان و ئازارەکانیان لەگەڵ ئالوودەبووندا بیکرن.
وە ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست” نووسیویەتی ئەوەی پێویستە ئەوەیە کە وەشانێکی هەرزانتری دەرمانەکە بەردەست بکرێت، وەک ئەوەی لە شێوەی “شل”ێکدا پێشکەش بکرێت کە نرخی هەر ژەمێک کەمتر لە دوو دۆلارە.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧١ ئەم دەرمانەی پەسەند کرد، وەک بەرهەمێکی شل کە بە دەرزی، لەلایەن پزیشکانی فریاکەوتن و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستیەوە دەدرێت.
لە ماوەی دەیان ساڵدا چالاکانی دژە ماددە هۆشبەرەکان خۆبەخشانە پەروەردەی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکانیان کردووە و فێری ڕێگاکانی خواردنی دەرمانیان کردووە ئەگەر بەهۆی زیادەڕۆیی لە ژەمی ماددە هۆشبەرەکانەوە تووشی ئاڵۆزییەکان ببن.
سەرەڕای سوودی ئەم دەرمانە لە کەمکردنەوەی دەرئەنجامەکانی خراپ بەکارهێنان، یاسادانەرانی ئەمریکا دژی فرۆشتنی بەرهەمی دەرزی بە کەسانێک بوون کە خراپ بەکارهێنانیان کردووە.
بەشێک لە یاسادانەران هۆکاری ڕەتکردنەوەیان بۆ نەزانینی زۆر کەس لە شێوازەکانی دەرزی لێدانی دەرمانەکە گەڕاندەوە و ئەمەش وای لێکردن بیر لە هێنانەکایەی سپرایەک بکەنەوە، بۆ ئەوەی پەنابردن بۆی ئاسان بێت و دوور بێت لە هیچ ئاڵۆزییەک.
