ڕۆژی جیهانی چارەسەركارانی سروشتی پیرۆزبێت هۆتێل ڕامادا

هەواڵ ٢٠٢٢/٠٩/٠٨ ٣٢٩

ڕۆژی جیهانی چارەسەركارانی سروشتی پیرۆزبێت هۆتێل ڕامادا

ڕۆژی جیهانی چارەسەركارانی سروشتی پیرۆزبێت
هۆتێل ڕامادا
بەئامادەبونی بەڕێزان (د.ڕەهێڵ فەرەیدون) بریكاری وەزارەتی تەندروستی و (كاك جزا سید مجید ) لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی و بەشێك لە جێگر و كارگێڕانی ستافی مەڵبەند و (د.جبار محمد امین) ئەندامی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان و (جبار محمد رەحیم) نەقیبی سەندیكا و ئەندامانی دەستەی باڵا و جێگرانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی (د.هیرش سلیم ) و(كاك حاجی عبداللە )و (كاك محمد علی) و بەرپرسانی تەندروستی و (د.نجم الدین ) بەڕێوبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی و ( كاك نوعمان) لە ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و نوێنەری زانكۆ و پەیمانگاكان وچارەسەركارانی سروشتی پارێزگای سلێمانی مەراسیمەكە بەڕێوەچوو.
وتاری چارەسەركارانی سروشتی و سەندیكا و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پێشكەش كران كە نمایندەی بارودۆخی ئەم پیشەپیرۆزە بوون و ئاماژە بە داواكاری وكەموكورتییەكانیش كرا ، پاشان لەكورتە ڤیدیۆیەكدا گرنگی و ڕۆڵی چارەسەركارانی سروشتی خرایە ڕوو و وە خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر چارەسەركارانی سروشتی دا دابەشكرا و لەكۆتای دا پێشانگای تابلۆكانی پیشەی چارەسەری سروشتی پێشكەش كرا .
ساڵانە لە بەرواری ٨-٩ دا بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی پیشەی چارەسەری سروشتی و ڕێزلێنان لە چارەسەرکارانی سروشتی و خستنەڕووی بارودۆخی پیشەی چارەسەركارانی سروشتی و پێداویستییە كانیان سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و هۆبەی چارەسەری سروشتی مەراسیمی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی چارەسەركارانی سروشتی ڕێكدەخات . سوپاس كاك بهادین حاجی محمد و كاك ئاوات خەمزەی دەكەین كە هاوكارمان بوون بۆ ئەم مەرسیمە.