لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ڕێزی لەچەند کارمەندێکی تەندروستی چارەسەرکاری سروشتی گرت کە بەسەرپەرشتی لیژنەی پسپۆری چارەسەرکانی سروشتی سەربە لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی خۆبەخشانە هەڵسابون بەسەردانی ( ماڵی بەساڵاچوان)ی هەولێر بۆ بەسەر کردنەوەیان و ئاگاداربون لەڕەوشی تەندروستیان وچارەسەرکردنیان وەپێدانی رێنمای تەندروستی پێویست سەبارەت چارسەرکردنیان لەرێگای چارەسەری سروشتی .
ستافی کارگێڕی لقی هەولێری سەندیکا دەستخۆشیان لەو کارمەندە دڵسۆزانە گرت کەبەو ئەرکە پیرۆزە هەڵساون سوپاس و پێزانینی پێشکەش کردن و هیوای سەرکەوتنیان بۆخواستن .
