کردنەوەی خول

هەواڵ ٢٠٢٤/٠٩/٠٤ ٣٨٢

کردنەوەی خول

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی هەڵەبجە هەستا بە  سازدانی خولێک لە بوارەکانی (دەرمانزانی وهۆشیاری دەرمان وە کۆرسی پێشکەوتووی پەرستاری )کە ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی و خوێندکاری بوارە تەندروستیەکان  لەو خولەدا بەشداربوون کە وانەکانی خولەکە لە لایەن ڕاهێنەری ڕێگە پێدراوی بواری تەندروستی (هاوڕێ صالح عزیز)ەوە پێشکەش کرا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ کە لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بە ئامادەبوان…

زۆر سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوانی هەڵەبجەی شەهید دەکەین کە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان پێبەخشین بۆ سازدانی خولەکە…

 

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی

لقی هەڵەبجەی شەهید

٢٠٢٤/٩/٤