دوابە دوای هەوڵی بەردەوامی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و سەردانی بەرێز دکتۆر دلۆڤان محمد فاتح بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ بارەگای لقی هەولێری سەندیکا پێشنیاری ئەوەکرا کەداوای کورسی خۆێندن بکرێ بۆ کارمەندانی تەندروستی.
لەرێگای بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو سەندیکای کارمەندانی تەندروستی توانرا رەزامەندی وەربگیری بۆ تەرخان کردنی پێنج کورسی خوێندن بۆ ئەو کارمەندە تەندروستیانەی کەدەرچوی پەیمانگای پزیشکین ئارەزوی تەواو کردنی خوێندنیان هەیە لەکۆلێژی پەرستیاری جا هەر کارمەندێکی تەندروستی بەرێز ئارەزوی هەیە با سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هۆبەی پەرستاری بکا بۆ تۆمار کردنی ناوی خۆی .
