کۆبنەوە

هەواڵ ٢٠٢٢/١٢/١٢ ٣٨٣

کۆبنەوە

بەرواری ٢٠٢٢/١٢/١١ لەبارەگای لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە بەهاوبەشی لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی هەڵەبجە کۆبونەوەیەکیان سازدا لەگەڵ نوێنەری تاقیگە پزیشکیەکانی هەڵەبجە بەمەبەستی چۆنێتی لەناوبردنی پاشەڕۆی تاقیگەکان کە زیان بە ژینگەی هەڵەبجە نەگەیەنێ بەپێی ئەو ڕێنماییانەی کە بەڕێوەبەرایەتی ژینگە ئاڕاستەی تاقیگەکانی دەکات ، نوێنەری تاقیگەکان ڕەزامەندیان دا بۆ جێبەجێکردنی چۆنێتی لەناوبردنی پاشەڕۆی تاقیگەکان بە پێی ڕێنمایی فەرمانگەی ناوبراو.

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیش ئامادەیی دەربڕی بۆ هەم ئاهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بەڕێنمایی زیاتری تاقیگەکان بۆ ئەوەی ژینگەیەکی گونجاو بەدیبێ بۆ دانیشتوانی هەڵەبجەی شەهید…

 

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی

لقی هەڵەبجە

وێنەکان