بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی کاروچالاکیەکانی وەرزی رابردوی سەندیکا ودارشتنی بەرنامەی نوێ وپیرۆزبایی کردنەوەی بینای نوێ لقی سلیمانی سەندیکا ڕۆژی ۲٠۲٥/٦/۲٥لە سلێمانی بەئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی
باڵاو لێپرسراوی لقەکان، ئەنجومەنی گشتی سەندیکا کۆبونەوەی ئاسایی خۆیی ئەنجامدا، سەرەتای کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد پاشان تەوەرەکانی کۆبونەوەو ڕاپۆرتەکانی لقەکان و بەشەکانی دەستەی باڵا و ڕێنمایەکانی مۆڵەتی کارکردن و کۆمەڵە زانستیەکان خرایە بەر باس ولێکۆڵینەوە پاش تاوتوێکردنی سەرنج و پێشنیارەکان بڕیاروڕاسپاردەی پێویستیان لەبارەیانەوە وەرگیرا.ئەوەی شایانی باسە بەشێکی تری کۆبونەوەکەی
ئەنجومەنی گشتی تەرخان کرا بۆ تاوتوێ کردنی ڕەوشی ئەمڕۆی ناوەندی تەندروستی داواکاریەکانی کارمەندان و پەرستاران بۆ پرسی دامەزراندن و دواکەوتنی موچە هەربۆیە ئەنجومەنی گشتی پێویستی زانی لەوبارەیەوە ڕاگەیەنراوێک لەو بارەیەوە بڵاوبکاتەوە
کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو
