کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەندیکا بەرێوەجوو

هەواڵ ٢٠٢٣/١٢/١٩ ٦٧٣

کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەندیکا بەرێوەجوو

لەچوارجێوەی کارو چالاکیەکانی سەندیکا بۆرێکخستنی ڕاپۆرتی گشتی ساڵانەی سەندیکا و تۆکمەکردنی کاری ڕێکخراوەیی و گەشەپێدانی بەرنامەکانی سەندیکا و دانانی نەخشە پلانی سەندیکا بۆساڵی نوێ . هەردوو ڕۆژانی ١٨-١٩ -/١٢//٢٠٢٣ لەبارەگای دەستەی باڵای سەندیکا بە ئامادەبوونی  (جەبار محمد رحیم)نەقیبی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان و (عیسی خانۆ)جێگری نەقیب ئەندامانی دەستەی باڵا و لێپرسراوی سەرجەم لقەکانی سەندیکا کۆبونەوە .لەمیانەی ئەو کۆبونەوەیەدا ڕاپۆرتی گشتی دەستەی باڵا و لقەکان تاوتوێ کراو سەرنج و پێشنیارەکان بۆ باشتر بەرێوەچوونی کارەکان گفتوگۆی لەسەرکرا. وەرێنمایەکانی تایبەت بەبەشەکانی ( کارگێڕی و دارایی و ڕاگەیاندن و پسپۆریەکان و ئامارو مۆڵەت و پەیوەندیەکان و بەرزەفتی ) لەتەوەریکی تری کۆبونەوەکەدا کێشەو گرفتەکان و داواکاریەکانی کارمەندانی تەندروستی لەبوارەکانی ( دامەزراندن – خوێندن – هەلی کار – مۆڵەتی پیشەیی کارکردن )

لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا خرایە ڕوو. بە تیکرایی دەنگی ئامادەبوان جەخت کرایەوە لە گرنگی ئاراستەکردنی یاداشتی گلەیی و نارەزایەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بۆ وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندییدارەکان. کۆبونەوەی کۆتا ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجومەنی گشتی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان  بەرێوە چوو….