لە چوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکا بۆ بەرەو پێشبردنی کاری راگەیاندن ئەمڕۆ ٢٢\١٠\٢٠٢٥\ لە دەستەی باڵای سەندیکا بە ئامادەبوونی نەقیبی سەندیکا (جبار محمد رحیم) و لێپرسراوی بەشی راگەیاندن (هادی فریق) و لێپسراوانی راگەیاندنی سەرجەم لقەکانی سەندیکا کۆبوونەوەی بەشی راگەیاندنی سەندکا بەڕێوە چوو، سەرەتا کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، لەلایەن لێپرسراوی بەشی راگەیاندن بەرنامەی کۆبوونەوە و ئەرکەکانی قۆناغی داهاتووی راگەیاندنی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە پاشان تەوەرەکانی کۆبوونەوە بە سیمینارێکی زانستی لەلایەن (پ.ی.د.صادق حمە غریب) دەستی پێکرد کە چەندین لایەنی مێژووی و ئەرکەکانی کاری راگەیاندن بۆ ئامادەبووان خستەڕوو دواتر بەڕێز نەقیبی سەندیکا ئەرک و رۆڵی راگەیاندنکارانی سەندیکایی تاوتوێ کرد لە کێشە و گرفتەکانی کۆڵیەوە بەڵێنی هەموو هاوکاری و پشتیوانیەکی بۆ بەشی راگەیاندن دەربڕی لە کۆتاییدا (پ.ی.د.ئەکرەم فەرەیدوون) بنەماییەکی تایبەتی لە بواری هەواڵسازی و ئەرکی پەیامنێری و ئەتەکێتی کاری رۆژنامەوانی پێشکەش کرد، ئەوەی شایەنی باسە ئەم کۆبوونەوەیە ئامادەکاری بوو لە بواری گەڵاڵە کردنی بەرنامەی وەرزی نوێ راگەیاندن بوو کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری کارکردنەوە.
کۆبونەوەی بەشی ڕاگەیاندنی سەندیکا بەڕێوەچوو
