کۆبونەوەی دەستەی باڵای سەندیکا و وەزارەتی تەندروستی بەرێوەچوو

هەواڵ ٢٠٢٤/٠٧/٠٨ ١٠٢٩

کۆبونەوەی دەستەی باڵای سەندیکا و وەزارەتی تەندروستی بەرێوەچوو

لە چوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکا لە بەدواداچوونی کیشەوگرفتەکانی کارمەندانی تەندروستی لە ناوەندی تەندروستیدا ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٧/٨ شاندێکی دەستەی باڵا کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان نەقیب و جێگری نەقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکا لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری تەندروستی و بریکاری وەزارەتی تەندروستی و ڕاوێژکاران و بەرێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت کۆبوونەوەیەک بەرێوەچوو .

لە کۆبوونەوەکەدا گفت و گۆ لەسەر ڕاپۆرتی داواکاریەکانی سەندیکا کرا کە چەندین خاڵی لەخۆ گرتبوو لەوانە (کێشەی دامەزراندنی کارمەندانی تەندروستی و ڕێکخستنەوەی کارکردنی خۆبەخشی و هەیکەلی بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانە و دام دەزگا تەندوستیەکان و بەرێوەبەرایەتی کاروباری کارمەندانی تەندروستی و دەرماڵەو پایە و بنکە تەندروستیەکان) .

دوای تاوتوێکردنی سەرنج و پێشنیارەکان چەندین بڕیارو ڕاسپاردەی پێوییست وەرگیرا بۆ بەدواداچوون و  جێبەجێکردنی داواکاریەکان هەروەها جەخت لە هەمەئاهەنگی سەندیکا و وەزارەتی تەندروستی کرایەوە لە چارەسەرکردنی کێشە و  ئاستەنگە کارگێری یەکان بۆ خزمەتکردنی کارمەندانی تەندروستی و بەرەو پێش بردنی ئاستی خزمەتگوزاریەکان …