لەچوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکا بۆ بەرەو پێشبردنی کاری رێکخراوەیی بۆ دارشتنی پلانی نوێ لەبوارەکانی کارگیری و دارایی و ڕاگەیاندن و رێکخستنی ئیش وکاری سەندیکایی بۆ ساڵی نوێ ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١١/٤ لەبارەگای دەستەی باڵای سەندیکا بە ئامادەبوونی بەڕێزان نەقیبی سەندیکا (جەبار محمد رەحیم) وجێگری نقیب (عیسی خانۆ) و ئەندامانی دەستەی باڵا و لێپرسراوانی لقەکانی (هەولێر-سۆران-ڕاپەرین)و دەستەی کارگێری کۆبوونەوەی پێداچوونەوە بە ڕێنمایەکان سازدرا. سەرەتا تیشک خرایە سەر ڕەوشی رێکخراوەیی لەم قۆناغەی ئەمڕۆدا و شێوازەکانی گەیاندنی پەیامی رێکخراوەی بە ناوەندەکانی بڕیار دەسەڵات لەکابینەی ئایندەی حکومەتی هەرێم. پاشان لەلایەن ئەندامانی دەستەی باڵاو لێپرسراوی بەشەکان. سەرنج و پێشنیارەکان کفتوگۆی لەسەرکرا جەخت کرایەوە لە هەم ئاهەنگی زیاتر لە ناوەندەکانی تەندروستیدا تاوەکو پەیام و بەرنامەکانی سەندیکا بتوانێت خزمەتی زیاتر بە کارمەندانی تەندروستی بکات.هەر لەمیانەی ئەو کۆبونەوەیەدا جەندین تەوەری تایبەت بە شێوازی گەشە پێدانی کاری رێکخراوەیی خرایە ڕوو کە بڕیارە کارو بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت…….
کۆبونەوەی دەستەی باڵا و دەستەی کارگێری لقەکانی(هەولێر-سۆران-ڕاپەرین)ئەنجام درا
