کۆبونەوەی سەندیکا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەڕێوەچوو

هەواڵ ٢٠٢٦/٠٧/١٥ ١١٣

کۆبونەوەی سەندیکا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکا بۆ ڕێکخستنی کاری پیشەیی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە کەرتی تایبەت ئەمڕۆ ١٣ / ٧ / ٢٠٢٦ جێگری نەقیبی سەندیکا (عیسا خانو طاهر) و لێپرسراوی لقی هەولێر (شاخەوان سەلیم) و ەندامانی دەستەی باڵا و کارگێڕانی لقی هەولێری سەندیکا سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێریان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی (د. دلۆڤان محمد ) و جێگری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕیوەبەری بەشەکانی پشکنین و بەدواداچوون پێشوازیان لێکرا،
هەر لە میانەی ئەم سەردانەدا کۆبونەوەیەکی هاوبەش بۆ چەند تەوەرەیەکی تایبەت بە پشکنین و بەدواداچوونی نۆرینگەکان بەڕێوەچوو، ئەوەی شایانی باسە پاش ڕاوێژ و گفتوگۆ تاوتوێی کێشە و گرفتەکان کرا و پلانی چۆنیەتی ڕێکخستنەوەی کارە پیشەییەکان لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و ڕەوشی ئەم قۆناغەی ناوەندی تەندروستی گفتوگۆی لەسەر کرا چەندین ڕاسپاردە و پێشنیار و ڕێکاری پێویست بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکان پەسەندکرا و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن کرد بۆ خزمەتی زیاتری ناوەندی تەندروستی.