سەرلەبیانی رۆژی ٢٠٢٢/١٠/١١ کۆبونەوەکی هەمەلایەنی پێک هێنرا لەدیوانی وەزارەتی تەندروستی کوردستان کەپێکهاتبوون لە دەستەیباڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لە(جەبار محمد رەحیم)نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نقیب و ژمارەیەک لەئەندامانی دەستەی باڵا وە بەرێز (د.سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و بەرێز (د.ڕەهێڵ فەرەیدون) بریکاری وەزارەتی تەندروستی وراوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی لە دیوانی وەزارەت بەمیوانداری شاندی بۆردی پزیشکی ئوردنی و (د.ئاریانا)سەرۆکی بۆردی پزیشکیکوردستان.
جێی ئاماژەیە لەوکۆبونەوە فراوانەدا تیشک خرایە سەر خاڵە لاوازەکانی کاری پەرستاری لەناو ناوەندی تەندروستی ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ وەفدیمیوان وەدانانی ڕێگە چارەی گۆرینی سیستمی تەندروستی کە خۆ لە بەستنی کۆنگرەی پەرستاری دەبێنیتەوە کەسەندیکای کارمەندانیتەندروستی ئامادەکاری بۆ دەکات ودەچێتە بواری ریفۆرمی سیستمی تەندروستی هەرێمی کوردستان .
وەپاشان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆکەناڵەکانی ڕاگەیاندن رونکردنەوەی پێویست لەسەر ئەم کوبونەوەی درا لەلایەن سەندیکایکارمەندانی تەندروستی کوردستان و بەرێز وەزیری تەندروستی و وەفدی میوان
