کۆبوونەوەیی هاوبەشی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و سەندیکای بایۆلۆجی بەرێوە چوو

هەواڵ ٢٠٢٣/١٢/٠٤ ٣٦١

کۆبوونەوەیی هاوبەشی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و سەندیکای بایۆلۆجی بەرێوە چوو

بەمەبەستی هەمەئاهەنگی زیاتر لەبواری کاری رێکخراوەیی و پیشەیی. بەئامادەبونی نەقیب و جێگری نەقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵای هەردوو سەنیکا.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١٢/٤ لەبارەگای دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان کۆبونەوەی هاوبەشی سەندیکای کارمەندان تەندروستی و سەندیکای بایۆلۆجی کوردستان بەرێوەچوو.

لەمیانی ئەو کۆبونەوەیەدا جەخت لە رێکخستنی ئیش و کارەکانی دەرچوانی بەشە زانستی و تەندروستیەکانی بواری تاقیگە و شیکاریە نەخۆشیەکان کرایەوە. پاش گفتو گۆی سەرنج و پیشنیارەکان ئالوگۆر کراو جەن تەوەریکی تایبەت بەمافە پیشەیەکان و دەرماڵەمەترسیەکان خرایە ڕوو….