لە چوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکاو ئامادەکاریەکان بۆ ساڵی نوێ و پاش ئەنجامدانی زنجیرە کۆبوونەوەکانی دەستەی باڵاو دەستەی کارگێری لقەکان ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١٢/١٠ لەبارەگای دەستەی باڵا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەندیکا بە ئامادەبوونی بەڕێزان نەقیب و جێگر و ئەندامانی دەستەی باڵا و لێپرسراوی سەرجەم لقەکانی سەندیکا بەڕێوەچوو.سەرەتا تیشك خرایە سەر ڕەوشی ڕێکخراوەیی و ئەرکەکانی ئەم قۆناغەی کاری سەندیکا لە ناوەندی تەندروستیدا سەرنج و پێشنیارەکان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکان لەڕووی کارگێری و دارایی و ئامار و ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان. گفتو گۆی لەسەر کرا پاشان ڕێنمایی و ڕاپۆرتی گشتی ساڵانە خرایە ڕوو کە لەلایەن ئەندامانی دەستە باڵا و لێپرسراوی لقەکانەوە تەوەرەکان تاوتوێکران گفتوگۆی پێویستیان لەسەر کرا و سەرنج و پێشنیارەکان لەوبارەیەوە پێشکەشکرا دوواتر ڕاسپاردەکانی تایبەت بە پرۆژەو بەرنامەکانی ساڵی نوێ گەڵالە کراو چەندین ئەرکی هەنووکەیی بڕیاری پێویستیان لە بارەوە درا.لەکۆتاییدا جەخت کرایەوە پشتیوانی لە داخوازیەکانی کارمەندان و نیگەرانیەکانی فەرمانبەران و کارمەندانی تەندروستی لەدواکەوتنی مووچەوە جرکردنەوەیی هەولەکان بۆ جارەسەرکردنی کیشەی موچە و هاوتاکردنی لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق….
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەندیکا بەڕێوەچوو
